باشترین بینای جیهان وەردەگرێت لە 2018

Children Village Rosenbaum Aleph Zero Photograph by Leonardo Finotti6

لە باکووری بەڕازیل بەشی مانەوەی (داخلی) قوتابخانەیەک بە ناوی گوندی مناڵانە (Children Village) دەبێتە براوەی خەڵاتی باشترین بینای جیهانی RIBA بۆ ساڵی 2018، ئەمەش لەنێوان 62 پڕۆژەی تردا.

RIBA هەڵبژاردنی باشترین بینای جیهان لەسەر تێچوو و جوانی ناکات، بەڵکو لەسەر نایابی دیزاین و بیرۆکەی جیاوازی تەلارسازیی و واتا و سودی بۆ کۆمەڵگا. گوندی مناڵان هەموو ئەوانە لەخۆدەگرێت. بینا دارییەکە جێی 500 منداڵ دەکاتەوە لەنێوان 13 و 18 ساڵیدا کە دەچن بۆ قوتابخانەی Canuana.

کۆمپانیای Aleph Zero و Rosenbaum پێکە کاریان کرد بۆ تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە و پرسیاریان لە منداڵەکان کرد لەبارەی حەز و پێداویستیەکانیان. ئەنجامەکە بینایەکە بە ڕووبەری 25,000 دووجا مەتر کە کراوە بە دووبەشی هاوشێوە بۆ کوڕان و کچان.

هەرچەندە لە هاویندا ناوچەکە دەگاتە پلەی گەرمی 45 بەڵام ناوەوەی بیناکە هێشتا هەوایەکی فێنکی هەیە بەبێ هیچ جۆرە ساردکەرەوەیەک، ئەمەش نموونەیەکە لە تەلارسازیی زیرەکانە. هەروەها ئاوی باران دووبارە بەکاردێتەوە بۆ باخچەکە.

سەرچاوە : RIBA names beautiful Brazilian boarding school world's best new building

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە