سەنتەرێکی هونەر لە دارستاندا
Azulik Uh May سەنتەرێکی هونەریی نوێیە کە لە دارستانێکی مەکسیکیدا دەکرێتەوە. بە دیزاینە ئاڵۆز و سەرسامکەرەکەیەوە و تێکەڵبوونی لەگەڵ ژینگەکە نایابی لە هونەری تەلارسازیدا نیشاندەدات.
سەنتەرەکە لە دەوری بینایەکی 16 مەتر بەرزی دروستکراوە. لە ڕووی پێکهاتە و شێوەوە ئاڵۆزە و چەند شێوەیەکی تێدا دەبینرێت وەک ئەو بازنانەی لەسەر شێوەی گوڵ ڕێکخراون. هەروەها بیناکە بە کۆنکرێت و کەرەستەی ناوچەکە بنیاتنراوە و یەک درەختیش نەبڕدراوەتەوە بەڵکو شوێنی گەشەیان بۆ دانراوە و کراون بە بەشێک لە دیزاینەکە.
تێکەڵکردنی ژینگە و تەلارسازی جوان دەبینرێت لە ڕێگاکانی ناو بەشی گەلەریەکە کە شێوەیەکی تایبەت و سروشتیان هەیە، تەنانەت لە سەقفەکەشدا ئەم کاریگەریە دیارە.
شوێنەکە بۆ 2019 پلانی دانانی ۆرکشۆپ و ستۆدیۆی هەیە بەڵام لە ئێستادا مەراسیمی کردنەوەی دەستپێدەکات و کاری چەند هونەرمەندێک نیشاندەدات. لەناو هەموو ئەمەشدا ئامانجی دۆزەرەوەکەی دروستکردنی ئەزموونێکی خولقێنەری و کۆبونەوە و یەکگرتنی توانای هونەریە لە یەک شوێندا.
سەرچاوە : Extraordinary arts center completed in the Mexican jungle