ڕیکۆردی وزە دروستکردنی تازە لەسەر مەریخ
ناسا بە کەشتی ئاسمانی ئینسایت (Insight spacecraft) کە کەمتر لە حەفتەیەکە لەسەر مەریخە نەک تەنها زانیاری ئەوەی ناردۆتەوە کە دوای گەشتە حەوت مانگیەکەی بە تەواوی کاردەکات بەڵکو ڕیکۆردی وزە دروستکردنی شکاندوە لەسەر ئەو هەسارە سوورە.
ئامێرەکە لە کۆکردنەوەی زانیاریدایە و وێنەش دەنێرێتەوە سەر زەوی. ناسا دەڵێت شوێنی دابەزینی وەک ساحەیەکی گەورە و کراوە وایە و کارئاسانی دەکات بۆ کارەکەیان کە ئەویش هەڵکەندنی زەوی هەسارەکەیە و گەیاندنەوەی زانیارییەکان بۆ ئەوەی تێگەیشتنمان فراوانتر بێت لەسەر دروستبوونی هەسارەکان.
بێگومان ئینسایت بە وزەی خۆر کاردەکات بۆیەش پێویستی بەوەیە خۆری لێبدرێت لە زۆرینەی کاتدا ئەگەرنا لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا وزەی هەڵگیراویشی کۆتایی پێدێت. لە یەکەم ڕۆژی دابەزینیشیدا توانیویەتی 4,588 وات لە کاتژمێردا دروستبکات، ئەمەش ڕیکۆردە لەبەر ئەوەی هیچ کەشتیەکی ئاسمانی تر ئەمەنە وزەی دروست نەکردووە لەسەر مەریخ.
ئەم بەدەستهێنانە کاریگەری کار و چالاکیەکانی سەر مەریخ زیاددەکات و سنووری تازە دادەنێن بۆیان، هەروەها ئەگەرەکانی دۆزینەوە و هیواکانمان بەرزدەکاتەوە.
سەرچاوە : InSight lander sets power record on its first full day on Mars