فیستیڤاڵی تەلارسازیی جیهانی 2018

20180805 lifestyle art04 Large

لەماوەی سێ ڕۆژدا لە ئەمستەردام چەندەها خەڵات بەخشرا لە بواری تەلارسازیدا بەهۆی فیستیڤاڵی ساڵانەوە، یەکێکیش لەم براوانە کۆمەڵە خانووی Kampung Admiralty بوو لە سینگاپۆر کە خەڵاتی باشترین بینای ساڵی 2018ی وەرگرت.

کۆمپانیای WOHA کارێکی تایبەتی کردووە لەسەر Kampung Admiralty بۆ کەسە پیرەکان کە خانەنشین بوون، ژینگەیەکی پاک و سەلامەت. بەشی خواری شوێنی زۆر لەخۆدەگرێت بۆ چالاکی و وەرزش، سەنتەرێکی تەندروستیش لە ناوەڕاستیدایە، وە بەشی سەرەوەی پارکێکی گەورەیە بە شووقە و سەوزایی زۆرەوە. هەروەها ڕێستۆرانت و مۆڵ و سەنتەری تایبەتی هەیە بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستیەکان.

خەڵاتی باشترین دیمەنی سروشتی لە پڕۆژەدا چوو بۆ Batlle i Roig بە ڕێگە جوانەکەیانەوە بۆ پیادە و پاسکیلسواران.

باشترین پڕۆژەی بچووک کامپی کەنار دەریایی Piedras Bayas وەریگرت بۆ کامپە جیاواز و سەرنجڕاکێشەکانیان.

هەروەها لە کۆتادا، خەڵاتی باشترین بەکارهێنا ڕەنگ درا بە سینەمای Palais کە ڕووناکی دەدات و دەدرەوشێتەوە لە شەودا.

سەرچاوە : Greenery-covered retirement village declared World Building of the Year

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە