تازەکردنەوەی خانوو
دروستکردنی خانووی تازەی خۆڕاگر کارێکی چاکە بەڵام هێشتا خانووی کۆن و بێ کوالێتی زۆرن. لەبەر ئەمە Snøhetta لەگەڵ چەند لایەنێکی تردا یەکیان گرتووە بۆ پێکهێنانی پڕۆژەی HouseZero کە تێیدا خانوویەکی پێش ساڵی 1940 تازە دەکەنەوە و هەوڵدەدەن بیرۆکەی لێوەرگرن لەسەر تازەکردنەوەی خانوو بە گشتی.
بیرۆکەکە لێرەدا ئەوەیە کە خانووەکە دەبێتە بنکەیەک و چاودێری کاریگەری و بەکارهێنانی وزەی دەکرێت،
سەرنجڕاکێشترین شت ئەوەیە کە 285 هەستپێکەر دانراوە لەناو خانووەکە کە ڕۆژانە 17 ملیۆن خاڵی زانیاری کۆدەکەنەوە و شێوازی کارکردنی خانووەکە دەگۆڕن بۆ گونجاندنی لەگەڵ کەش و هەوای جیاوازدا.
بێگومان هەموو ئەمەش بە تەکنەلۆژیای جیاواز دەکرێت. سیستەمی گەرمی خانووەکە کراوە بە زەمینی، وە پەنجەرەکان کراون بە ئۆتۆماتیک بۆ پاراستنی پلەی گەرمای ئاسایی. هەروەها هیچ لایت و ڕووناکیەک پێویست ناکات بەکاربهێندرێت بۆ کاتەکانی ڕۆژ بەهۆی شێوازی دانانی پەنجەرەکان و بەکارهێنانی زیرەکانەی ڕووناکی سروشتی.
پڕۆژەکە هیوایەکە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە تازەکردنەوەی بیناکان باشترە لە ڕوخاندنیان. وە بێگومانیش سوودی لێ دەبیندرێت وە نموونەیەکی باش بۆ پڕۆژەی تر.
سەرچاوە : Snøhetta and Harvard join forces to make old buildings sustainable