دوو وێستگەی شەمەندەفەر لە نەرویج
Zaha Hadid Architectsی بەناوبانگ لە دوای بردنەوەی پێشبڕکێیەک دوو وێستگەی شەمەندەفەری درایە دەست بۆ دروستکردن، ئەمەش بەشێکە لە پڕۆژەیەکی گەورەتر کە بریتین لە هێڵێکی شەمەندەفەرەی تازە لە نەرویج. کارکردن لەسەر پڕۆژەکە 2020 دەسپێدەکات و 2025 تەواودەبێت.
هێڵی شەمەندەفەری Fornebubanen درێژیەکەی 8 کیلۆمەتر دەبێت و لە 6 وێستگە پێکدێت بەڵان زاها هەدید تەنها دوانیان دروستدەکات.
وێستگەیەکیان سیستەمێکی ڕووناکی دەبێت کە بەپێی کاتی ڕۆژەکە دەگۆڕێت بۆ ئەوەی شێوەی ڕووناکی سروشتی دەرەوەی هەبێت. هەروەها دوو ڕووی چوونە ناوەوەی دەبێت، ئەوەی باکووریان شێوەیەکی بازنەیی دەبێت، باشووریشیان شێوەیەکی چوارگۆشەیی و ڕەنگاوڕەنگی دەبێت.
وێستگەی دووەمیان دیزاینەکەی سەرنجڕاکێشترە و ڕێگایەکی پیادەی بەرزکراوەی هەیە. هەروەها دوو گۆڕەپانی پێگەیەندراوە بۆ کردنەوەی شوێن بۆ گەشتیاران. بەڵام بەداخەوە سیستەمی ڕووناکی وێستگەکەی تری تێدانییە.
سەرچاوە : Zaha Hadid Architects designs two stations for Norwegian metro line