خەڵاتی باشترین دیکۆراتی ناوەکی ئەمساڵ

1 contents

پێشتر باسی فیستیڤاڵی جیهانیی تەلارسازیمان کرد، لەگەڵ ئەویشدا فیستیڤاڵێکی تر ڕێکخرا کە تایبەتە بە باشترین دیکۆرات و دیزاینی ناوەکی بەناوی Inside World Festival of Interiors، براوەش تێیدا Yumin Art Nouvau Collection بوو کە پێشانگایەکی هونەریە.

ئەم پێشانگایە، کە لە نێو 70 هەڵبژێردراوی تردا سەرکەوت، لەلایەن ستۆدیۆکانی جاک (Jac Studios) دیزاینکراوە. سەرنجی زیاتر خراوەتە سەر کارە هونەریەکان لە دیزاینە ناوەکیەکە و پڕە لە وردەکاری و سادەیی و هەستیاری لەچاو بەرامبەرەکانی.

گەلەریەکە بۆخۆی لەناو تەلارێکدا دانراوە کە ئەندازیاری شارەزایی یابانی Tadao Ando دروستی کردووە و ئەمە کاریگەری لەسەر دیزاینەکەی ستۆدیۆکە هەبووە. وەک خۆشیان دەڵێن: "تەلارەکە لەخۆیدا کارێکی هونەرییە و سەردانکەرەکان سەرسام دەبن پێی، هیوامان وایە ئێمەش کارێکی وامان کردبێت بە دیزاینی پێشانگاکە."

Yumin Art Nouveau Collection crowned World Interior of the Year

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە