دوو تاوەری زاها هەدید ئوتێلێکی ڕازاوەیان بۆ دادەنرێت
سەنتەری نێودەوڵەتی کلتوری گەنجان نانجینگ (Nanjing International Youth Cultural Centre) بریتیە لە دوو تاوەری 315م و 255م کە بەیەکتر گەیەندراون، هەرچەندە لەلایەن زاها هەدید (Zaha Hadid) دروستکراوە پێش چەند ساڵێک بەڵام ئێستا ئوتێلێکی تازەی تیادا دانراوە بە مەلەوانگەشەوە.
نانجینگ لە ساڵی 2014 بۆ یاری ئۆلەمپیاتی گەنجان دروستکرا کە لە شارەکەدا بەڕێدەچوو. ئێستا ئوتێلی Jumeirah دانراوە لە تاوەرە گەورەکەیاندا کە نهۆمی 39 تا 67 دەگرێتەوە (خۆی 68 نهۆمە)، وە پێکدێت لە 212 ژوور و 49 سویت، بێگومان لەگەڵ ڕێستۆرانت، مەلەوانگە و دیمەنە جوانەکان لەو بەرزاییەوە.
تاوەرەکە بۆخۆی بەشی زیاتر لەخۆدەگرێت وەکو: ئۆفیس، هۆڵی کۆنفڕانس، کە 2000 کەس جێدەکاتەوە، وە فرۆشگا و باخچە. هەموو ئەمانەش لە ڕووی دیزاینەوە شێوە داهاتوویانەکەی زاها هەدیدی هەیە و سەرنجڕاکێشن لە دەرەوە و ناوەوە.
هەندێک زانیاری تر هەیە وەکو ئەوەی کە یەکەم بینایە لە چین کە بنیاتنان تێیدا بۆ خوارەوە (ژێرزەمین) و سەرەوە کراوە لە یەک کاتدا کە ئەمەش وای کرد زووتر تەواوبێت بە 34 مانگ. هەروەها گرنگی دراوە بە وزە پاراستن و باسی ئەوە دەکرێک کە سیستەمی خۆ-پاککردنەوەی هەیە.
سەرچاوە : Zaha Hadid-designed towers receive new luxury hotel