نوێگەری لە پێشبڕکێی Laka
براوەکانی پێشبڕکێی لاکا (Laka Competition) ئاشکرا کرا کە کۆمەڵێکن لە دیزاینی سەرنجڕاکێش و نوێگەرانە کە هەوڵدەدەن بە تەلارسازی و تەکنەلۆجیا کێشەی کۆمەڵایەتی و ژینگەیی چارەسەر بکەن.
پێشبڕکێکە زیاتر سەرنج دەخاتە سەر ئەو دیزاینانەی کە لەگەڵ ژینگەکەدا دەگونجێن و دەگۆڕێن واتا دینامیکین. براوەکانیش، کە لەنێو 130 دیزایندا هەڵبژێردراون، وەک هەر چوار ساڵەکەی پێشتر کە پێشبڕکێکەی تێدا کراوە جیاواز و سەسامکەرن.
خەڵاتی یەکەم بۆ Tidal Terrains ڕۆیشت. پڕۆژەکە بیر لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی زەریا دەکات و هەردوو لای ڕووبارێکی لەندەن بە ڕێستۆرانت و باخچە بەیەک دەگەیەنێت.
چەند براوەیەکی دیکەش:
VolcanoLite وێستگەیەکی لێکۆڵینەوەیە کە هیلیۆمی گڕکان کۆدەکاتەوە و ڕێگا دەدات بە مانەوەی بینا لەسەر زەوی ناجێگیر.
Surftopia شوێنێکی مانەوەیە لە کەناری دەریا کە گەورە دەبێت لەگەڵ پێویستی مانەوەی مرۆڤ لە ناوی و کۆدەبێتەوە لەکاتی بەتاڵی.
سەرچاوە : Laka Competition celebrates futuristic architecture that reacts with its surroundings