بەرەو ئاسمان
هەموو ساڵێک ڕێخراوی CTBUH لێکۆڵینەوەیەک دەکات لەسەر بینا نەرزەکانی جیهان. بۆ ساڵی 2018ەش چەند تێڕوانینێکی سەرنجڕاکێش دێنە پێش، لەوانە پێشەنگی وڵاتی چینە لە بینای بەرزدا.
بەپێی لێکۆلینەوەکە لەم ساڵەدا 143 بینای بەرز دروستکراوە، ئەمەش ئەو بینایانە دەگرێتەوە کە بەرزیان لە 200 مەتر زیاترە، ئەگەر بەرزیەکەیان کۆبکەیتەوە دەگاتە 35,246 مەتر. هەروەها لە هەموو جیهاندا ئێستا 1478 بینای بەرز هەیە بەپێی ستاندارتەکەی پێشتر باسمان کرد.
وڵاتی چین پێشەنگە لە دروستکردنی بینای بەرزدا بە 88 بیناوە لەم ساڵەدا. تەنانەت یەک شاری وڵاتەکە بینای بەرزی زیاتر تێدا دروستکرابوو لە هەموو ئەمەریکا.
شایەنی باسە کە بەرزترین بینای ئەمساڵ تاوەری سیتیک بوو کە لەلایەن Kohn Pedersen Fox دیزاین کراوە و دەبێتە هەشتەم بەرزترین بینای جیهان. ئەمەش شتێکی سەیر نییە بۆ دیزاینەرێک کە نیوەی دە لە بەرزترین بیناکانی جیهانی دیزاین کردووە.
سەرچاوە : The only way is up: CTBUH reveals 2018's tall building trends