گوند لە ناوشاری چین

MAD architects nanjing zendai himalayas center china ma yansong designboom 05

ئەندازیارەکانی MAD ستایلێکی تایبەتیان پەرەپێداوە کە ویستێکی تێدایە بۆ بەیەکەوەنانی سروشت و تەلارەکان. لەم پڕۆژە تازەیەیاندا بەناوی سەنتەری Zendai Himalayas هەمان شت دەکەن و ڕۆحی گوندی چیاکانی چین دەهێننە ناو شارەکەوە.

سەنتەری زێندای هیمالایاس پڕۆژەیەکی گەورەیە و ناوچەی ئوتێل و ئۆفیس و بازرگانی و نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت، کە هەموویان پێکەوە 560,000 مەتر دووجا ڕووبەریان هەیە.

پڕۆژەکە بەشی ناوەڕاستی بە بینای مامناوەند گیراوە و بە پرد بەیەکتر گەیەندراون بۆ پیادەکان، لە نێوان هەنوو ئەمانەشدا ناوچەی کراوە هەیە بە سەوزایی و باخچە و مەلەوانگە و تاڤگەوە پڕکراوەتەوە. ئامانجیش هێنانەوەی هاوسەنگی ژینگە و مرۆڤایەتیە بەم گوندە کە پڕە لە ناوچەی سروشتی و کۆمەڵایەتی.

لەئێستادا کار لەسەری بەردەوامە و پێشبینی دەکرێت ساڵی 2020 تەواوبێت، بێگومان ئەوکات زانیاری خیاتر بەردەست دەبێت لەسەری.

سەرچاوە : MAD nears completion on lush "village" in inner-city China

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە