دیزاینی مەزارگەیی بۆ فیستیڤاڵی پیاوی سووتاو
Burning Man (پیاوی سووتاو) فیستیڤاڵێکە خەڵک تێیدا کۆدەبنەوە و خۆشەویستی و سۆز بڵاودەکەنەوە لەنێوان خۆیاندا، هەروەها مۆنۆمێنتێکی دروستکراو دەسوتێنن. بۆ 2019ش لە ژاپۆن مۆنومێنتە هەڵبژێردراوەکە شێوەی مەزارگەیی هەیە و زۆر سادە و جوانە.
لە ساڵی 2000ەوە ئەم مەزارگایە، یاخود پەرستگایە، دروستدەکرێت بەشێوەی جیاواز لە فیستیڤاڵەکانی پیاوی سووتاو بەڵام هەموو جارێک نوێگەری تێدابووە. یەکەمجار لە پارچەی بەکارهێنراوەی تەختە دروستکرابوو، 2018ەش دیزاینێک لەسەر شێوەی گەردوون بوو.
دیزاینی ئەمساڵ لەلایەن ئەندازیار Georgie Van Der Bosch دانراوە و شێوەی پەرستگای هەیە بە 26 پارچەکەی کە لە دەروازە دەچن، سەرەتا لە دەرەوە بچووکن بەڵام گەورەتر و گەورەتر دەبن تا هەردوولا بەیەکدەگەن لە ناوەڕاستدا، ئەمەش لە 55 مەتردا.
ئەم پەرستگایە گرینگیەکی ئاینی نییە بەڵکو بۆ ئەوەیە خەڵک کۆبکاتەوە و وایان لێبکات مێشکیان ئیسراحەت بکات. وەک هەمووکاتیش، هەمووی دەسوتێندرێت لە ڕۆژی یەکشەممەی فیستیڤاڵەکەدا لەوکاتەی هەزارەها بەشداربوو بە بێدەنگی سەیردەکەن.
سەرچاوە : Burning Man turns Japanese with a shrine-inspired temple for 2019