شووقە لەسەر شێوەی شەپۆل

DvSB5OJWwAALNf5

ئەندازیارانی Henning Larsen کەوتنە لیستی باشترین بیناکانی ساڵ بە پڕۆژە تازە تەواوکراوەکەیان بەناوی The Wave (شەپۆلەکە). لەم پڕۆژەیەشدا دیزاینێکی جیاوازی ترمان نیشان دەدەن، پێنج بینای شوقە بە شەپۆلیی.

دیزاینە سەیرەکەی ئەم پڕۆژەیە لە گردەکان و شەپۆلەکانی ئەم ناوە وەرگیراوە، وە هێنینگ لارسێن پێیان وایە زۆر گونجاوە لەگەڵ ناوچەکەدا.

شەپۆلەکە لەسەر ئاوەکانی Vejleی دانیمارک بنیاتنراوە. بە ڕووبەری گشتی 14,000 مەتر دووجاوە، هەر یەکێک لەم شەپۆلانە 20 شوقە لەخۆدەگرن کە دانەی سەد بۆ دووسەد مەتر دووجان. هەروەها ژمارەیەک لە ئەم شوقانە بالکۆنەشیان هەیە.

جێی سەرنجە کە پڕۆژەکە کێشەی هەبووە لەکاتی بنیاتناندا. دوو لە شەپۆلەکان دروستکران بەڵام بەشەکانی تر دواخران لەبەر کێشەی ئابووری 2008، ئێستاش دوای نزیکەی 11 ساڵ تەواوکرا.

سەرچاوە : The Wave breaks on the shore of a Danish fjord

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە