ئایپادی پڕۆی تازە
لەم چەند مانگەی پێشتردا کۆمپانیای ئەپڵ ئایپاد پڕۆ (iPad Pro)ی شاشە 11 ئینچی ئاشکرا کرد بە چەندین تایبەتمەندی کە جیاوازی دەکات لەگەڵ ئایپادە سادەکان بە هیوای ئەوەی کە بتوانێت تا ڕادەیەک جەی لاپتۆپیش بگرێتەوە.
ئەم مۆدێلە دووبارە دیزاین کردنەوەیەکی بۆ کراوە و دوگمەی هۆم لابراوە وە شاشەکەش، کە 11 ئینچە و وەک هەمووکات خێرا و کارایە، تا لێوارەکانی دەڕوات.
لە ڕووی هێزیشەوە، بە پڕۆسێسەری تازەی A12X Bionic دێت و 4 یاخود 6 گێگابایت ڕامی دەبێت. ئەمە وادەکات بەرنامەکان زۆر بەباشی کار بکەن، تەنانەت ئەپڵ دەڵێت لە زۆر لاپتۆپ باشتر کاردەکات.
بەڵام بەداخەوە بەرنامەکانی ناوی هێشتا وەک لاپتۆپەکان بەتوانا نین هەرچەندە ئەپڵ هەوڵدەدات بۆشایی نێوان MacOS و iOS کەمبکاتەوە.
هەروەها پاتریەکەی بەرگەی 10 کاتژمێر دەگرێت بۆیە دەتوانیت ڕۆژێک بیبەیت بۆ کارت و خەمی شەحنت نەبێت.
نرخی ئەم بەرهەمە 799$ دەبێت، لەگەڵ زیادکردنی تایبەتمەندیی وەک سیم، ڕام و میمۆری گەورەتر یاخود شاشەی گەورەتر، دەکرێت بگاتە 1,899 دۆلاری ئەمەریکی.
سەرچاوە : iPad Pro 2018 review: A lot of money for a lot of iPad