دانیمارک دەیەوێت دورگەی تازە دروست بکات
حکومەتی دانیمارک لەگەڵ سەرۆک شارەوانیەکانی Copenhagen پلانێکی گەورەیان هەیە بۆ دروستکردنی 9 دورگەی تازە لە باشووری کەنارەکانی شارەکە. ئەم پڕۆژەیە ناوچەیەکی زۆر دابیندەکات بۆ پڕۆژەی وزە و پیشەسازی.
پڕۆژەکە ناوی Holmene دەبێت و 26 ملیۆن مەتر سێجا خاک و خۆڵی زیایە بەکاردێنن، ئەمەش 3 ملیۆن مەتر دووجا زەوی تازە دروستدەکات. ئەم بۆشاییە دابەشدەکرێت بەسەر ناوچەی بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ شوێنی کراوە بۆ وەرزش و چالاکی تر، هەروەها گرینگیەکی زۆر دەدرێت بە وزەی پاک و ژینگەدۆست.
پلانەکان وایە کە بنیاتنان لە 2022 دەستپێبکات و لە 2040 تەواوبێت (هیوادارین تا ئەوکات بمێنین بۆ بینینی)، ئەمەش تێچووی لە دەوری 500 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی دەبێت. بەڵام پلانیش وایە دانە بە دانە دروستبکرێن بۆ ئەوەی ئەگەر قەیرانێکی دارایی ڕوویدا هیچنەبێت دورگەیەک یان دوان تەواوکرابێت.
سەرچاوە : Danish Government