پاسکیلێکی تازەی بێ زنجیر
داهێنەرێکی لۆس ئانجلۆس بەناوی Rodger Parker بیرۆکەی ئەوەی هەبووە واز لە پایدەرلێدان و زنجیری پاسکیلە سادەکان بێنێت و شتێکی جیاواز پێشکەش بە جیهان بکات بە دروستکردنی NuBike کە ڕێگایەکی جیاواز بەکاردێنێت بۆ جوڵە.
بە لاشەیەکی کاربۆن-فایبەرەوە، ئەم پاسکیلە بە دوو دەسک دەڕوات کە لەخوارەوەن و بە قاچ پاڵ دەنرێت بۆ سەرەوە و خوارەوە. ئەمەش سوودی خۆی هەیە، لەوانە:
دەتوانرێت هێزی بدرێتێ بە هەوڵی کەمتر.
لەبەر ئەوەی جوڵاندنیان تەنها بۆ سەرەوە و خوارەوەیە، دەکرێت سوود لە کێشی پاسکیل سوارەکە و هێزی ڕاکێشانی زەوی وەربگیرێت.
ئاسانترە و فشاری سەر قاچ و ئەژنۆی پاسکیلسوار کەمترە.
پێویستیش ناکات زنجیرێکی ڕۆناوی دەربێنیت و پێوەی بکەیتەوە.
ئەم نموونەیەیان 10 کیلۆگرامە، بە چەند گۆڕانکاریەک دروستکەرەکەی دەیەوێت بیکات بە 8 کیلۆگرام بۆ کاتی فرۆشتن. ئەگەر حەز بکەیت دانەیەکی خۆت هەبێت دەبێت پشتگیری هەڵمەتی پارە کۆکردنەوەیان بکەیت، هەرچەندە پێشبینی دەکرێت لە کاتی دەرچوونی نرخەکەی 3,800$ بێت.
سەرچاوە : Kickstarter