ئامێرێکی وەک شەمەندەفەر بەڵام زۆر خێراتر
دوای پێنج ساڵ لە دەسپێکردنی، پڕۆژەی گەورەی HyperloopTT، کە دەیەوێت جۆرێکی تازەی سیستەمی گواستنەوە دروستبکات بە بەکارهێنانی کاپسوولە، پەرە ئەسەنێت و پێشدەکەوێت. ئێستاش کۆمپانیاکە لە فەڕەنسا سیستەمەکە تاقی ئەکاتەوە.
HyperloopTT پلانی وایە ئامێرەکە لە ئەبوزەبی دروستبکات و ببەستێتەوە بە سعودیە و ئیمارات کە نزیکەی 1000 کیلۆمەتریان نێوان دەبێت. دوای تەواوکردنی پڕۆژەکەدا بەقەدەر دەنگ خێرا دەبێت، بەڵام لە ئێستادا تەنها تاقیکردنەوە و کاری لەسەر دەکرێت.
هەروەها کۆمپانیاکە لەگەڵ ڕکابەرێکی یەکیان گرتووە و پێکەوە زانیاری و سەرنجەکانیان دەگۆڕنەوە. کاپسوولەیەکیش کە دروستیان کردووە بەناوی Quintero One زۆر پێشکەوتووە و درێژی 32 مەتر و کێشی 5 تەنە. بەڵان لەگەڵ ئەم هەموو شتانەش کۆمپانیاکە دەڵێت ئەم ڕێگای گواستنەوەیە تا 2022 بە شێوەیەکی گشتی بەردەست نابێت.
سەرچاوە : HyperloopTT (Twitter)