ماڵێک تایبەت بە باخەوانی
زۆرکەس هەن دەیانەوێت بۆخۆیان خواردنی خۆیان پێبگەیەنن لە باخەکانیان، بەڵام لەوانەیە ئەمە گونجاو نەبێت بۆ قەرەباڵغی ئێستای ناو شار. کۆمپانیای Formzero چارەیەک بۆ ئەم کێشەیە دابنێن بە خانووی The Planter Box، کە بە شێوەیەکی سەیر شوێن دابین دەکات بۆ نیشتەجێبوانی کە ڕووەک بڕوێنن.
پڕۆژەکە دیزاین کراوە بۆ ژن و مێردێک کە زۆر حەزیان لە باخەوانی و پێگەیاندنی خواردنی خۆیانە، بەڵان دەشیانەوێت لە شاردا بژین. بیناکە 17 سنوقی کۆنکرێتیی لەگەڵدا دروستکراوە بۆ چاندنی ڕووەک لە ناویدا بەڵام لە هەمان کاتیشدا بە شێوەیەکی سەرنج ڕاکێش و جوان جێبەجێکراوە.
خانووەکە خۆی 340 مەتر دووجا ڕووبەری هەیە، ئەمەش بە هەرسێ نهۆمەکەیەوە. لە ناوەوەشیدا دوو ژووری نووستن، دوو تەوالێت و دوو ژووری دانیشتن هەیە. هەروەها دیزاینەکەی سوود لە ڕووناکی و هەوای دەرەوە وەردەگرێت بۆ پاککردنەوە و ڕووناکردنەوە.
سەرچاوە : Formzero