پاسکیلێک لە 10 چرکەدا کۆدەکرێتەوە

BRI 3555

لە 2009وە هەواڵی ئەم پاسکیلە هەیە بەڵام تەنها ئێستایە کە Karbon Kinetic Ltd مۆدێلە نوێیەکەیان خستە بەردەست بە لاشەیەکی مەگنیسیۆم ئەلۆی لەگەڵ زنجیری داپێشراو، بەناوی Gocycle GX.

مۆدێلە تازەکە لە ئەلەمنیۆم و ماگنیسیۆم دروستکراوە. وە ئەکرێ مت بە هێزی خۆت پایدەر لێبەیت یان یارمەتی لە پاسکیلەکە وەرگری، ئەمەش بە دیاریکردنی پلەی تایبەت بە بەرنامەکەی بۆ ئاندرۆید و ئایۆئێس کە بە بلوتوس کۆنێکت ئەبێت.

هەروەها وزەکەی لە پاتریەکەوە دێت و بەرگەی 65 کیلۆمەتر دەگرێت بە هەر شەحنکردنەوەیەکی 7 سەعاتی. بێگومانیش دەتوانی سەیری ڕێژەی شەحن بکەیت بە بەرنامەکە یاخود لە شاشەی پاسکیلەکە خۆی.

لە تایبەتمەندییەکانی تری GX گێڕێکی 3 خێرایی، ئیستۆپی دیسکی، لەگەڵ تایەی بەهێز و بەرگەگر. هەموو کێشەکەشی دەکاتە 17 کیلۆگرام و بەرگەی 100 کگ قورسایی دەگرێت.

شایەنی باسیشە کە دەکرێت قەد بکرێت لەماوەی 10 چرکە. هەموو ئەمەش بە نرخی 3,299 دۆلاری ئەمەریکی بە سێ ڕەنگی جیا.

سەرچاوە: Gocycle

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە