باڵەخانەیەکی بەرزی تر لە دوبەی

5796721

لە ئێستادا پلان هەیە باڵەخانەیەکی تازە بە ناوی Burj Jumeirah بەڵام شتە سەیر و سەرنجڕاکێشەکە ئەوەیە کە پەنجە مۆری Sheikh Mohammed bin Rashid، سەرۆکی دوبەی، دەبێتە شێوەی بناغەکەی.

بە بەرزی 550 مەترەوە، بورجی جومەییە لە کاتی تەواوبوونی دەبێتە شەشەمین بەرزترین بینای جیهان.

دیزاینە جیاوازەکەی لە لمە جوڵاوەکەی بیابانەکەوە وەرگیراوە و شوێنی تایبەتی ئەبێت بۆ بینینی دوبەی بە 360 پلەیی. لە نزیک لوتکەی بیناکەش بەشێک دەبێت بەناوی تاج، کە ڕێستۆرانت و شوێنی حەوانەوە لەخۆدەگرێت.

بێجگە لە دانانی پەنجە مۆری شێخ محەمەد، بەشی خوارەوەی بیناکە دەبێتە جێگەی نافورە، فرۆشگا، وە شانۆ. هەروەها شاشەی تایبەتی تیا دانراوە بۆ یاری ئاگرین.

بنیاتنان لەئێستاوە دەستپێدەکات لەلایەن Dubai Holding و یەکەم هەنگاوی لە 2023 تەواودەبێت.

سەرچاوە : Dubai Holding

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە