مازدا یادی 30 ساڵەی MX-5 Miata ئەکاتەوە
لە ساڵی 1989 کۆمپانیای مازدا ئۆتۆمۆبێلی MX-5 Miataی خستە بەردەست کە فرۆشتن و ناوبانگی زۆری هەبوو. ئێستاش دەیانەوێت 3000 دانەی تازە بە جۆرێکی تازەکراو دروستبکەن وەک یادکردنەوەیەک بۆ ئەم ئۆتۆمۆبێلە چاکە.
هەر لەسەرەتای هاتنی بۆ ناو بازاڕەکان، ئۆتۆمبێلەکە زۆر باو بووە لە دەوری جیهان و لەوکاتەی کە 530,000ی یەکەی فرۆشرا خەڵاتی پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلی دوو کوشنی سپۆرتی وەرگرت ( تەنانەت لە 2016 یەک ملیۆن یەکەی فرۆشراوی تێپەڕاند) ئەمە بێجگە لە چەندین خەڵاتی تر.
ئەم مۆدێلە تازەکراوە بە ڕەنگی پرتەقاڵی دێت کە مەبەست لێی هەڵاتنی خۆرە. بێگومان چەند پەرەپێدانێکیش کراوە لەسەر شێوازی کارکردنی.
لەو 3000 یەکەیەی کە دەردەکرێت بە نرخێک لە دەوری 35,000$ (بە پێی تایبەتمەندی)، 500ی بۆ ئەمەریکا دانرابوو و لە ماوەی 1 ڕۆژدا هەر هەمووی داواکراو گیرا. ئەمەش خواستی خەڵک نیشان دەدات.
سەرچاوە : Mazda