باشترین کابینەکان بۆ سەیرکردن لە باکوور
زستان تا ئێستا کۆتایی پێ نەهاتووە لە بەشی باکووری زەوی و زۆر کەس حەزدەکەن شەبەنگە سەرنجڕاکێشەکان ببینن، لە فینلەنداش Snowman World Glass Resort کراوەتەوە کە چەند پەناگەیەک لەخۆدەگرێت بە سەقفی شووشەییەوە بۆ چێژ بینین لەو دیمەنانە.
پڕۆژەکە، کە دیزان کراوە لەلایەن Void Architecture، لە 14 کابینەی تەختەیی پێکهاتووە بە دیزاینێکی گرنگیدەر بە شووشە لە دیوار و سەقفەکاندا. گۆشە و شێوازی دانانی شووشەکان ڕێگە بە سەردانکەرەکان دەدات ئاسمانە جوانەکانی ناوچەکە ببینن تەنانەت لەسەر سیسەمەکەی خۆیان.
کۆمپانیاکە دەڵێت: "زمانی دیزاینی بەکارهاتوو لێرە لەگەڵ نەریتی ناوچەکە دەگونجێ. شێوەکان سەرنج دەدەن بە بۆشاییەکانی ناوەوە. بەرزی بیناکان و زۆر بەکارهێنانی شووشە شتێکی ناوازەی لێدەرچووە."
هەموو کابینەیەک، بە ڕووبەری 40م دووجاکەیەوە، پێشوازی دەکات بە ژووری دانیشتن و نانخواردنی کراوە، مەتبەخی بچووک، ژووری بووستنیش لە قاتی سەرەوە بە سەقفە شووشەییەکەوە، لەگەڵ ساونا.
هەروەها لەگەڵ کابینەکان کافێ و ڕێستۆرانت دانراوە. ئەمەش هەمووی نرخی 620$ بۆ شەوێک مانەوەی دوو کەس بە خواردنەوە.
سەرچاوە : Arkitektværelset AS