پەسەندکردنی ئۆتۆمبێلی تێسلا
کۆمپانیای Tesla سەیارەی Model 3 تایبەت کردووە بە خەڵکی ئاسایی بەڵام بەلای Consumer Reports، کە کۆمپانیایەکی بێ-قازانجە و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕای بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلەکان دەکات، دەڵێت کە ئۆتۆمۆبێلەکە کەمێک کێشەی هەیە و پەسەندی ناکەین.
تێسلا پێشتریش نێوانی لەگەڵ Consumer Reports باش نەبووە و چەند ئۆتۆمۆبێلەکی تریشی نەیانتوانیوە بچنە لیستی پەسەندکردنەوە، Model 3ش ساڵی پار لەبەر کێشەی بێهێزی برێک نەیتوانی تێپەڕێت.
لەبەر ئەمە تێسلا ئەپدەیتێکی خستە سەر ئۆتۆمۆبێلەکە و 6 مەتر خێراتر ئەوەستێت ئێستا لەکاتی بەکارهێنانی برێک لە حاڵەتی پێویستدا. ئەمە پەسەندی کرد و تەنانەت بوو لە یەکێک لە باشترین ئۆتۆمبێلەکانی لیستەکە، کە لە ڕای بەکارهێنەران دروستکرابوو.
بەڵام دیسان کێشە و ناڕەزایی بۆ هاتەوە، لەوانە: بۆیە، تایە، درز لە جامەکاندا، وە کێشەی وەستان و لێدان می موزیک بە هەڕەمەکی، لەگەڵ گۆڕانی نەخشەی GPS. بەڵام تێسلا دیسان کاردەکات بۆ چاککردنەوەی کێشەکان.
سەرچاوە : Consumer Reports