مۆزەخانەی زانستی ڕۆبۆتی لەلایەن ڕۆبۆت دروستدەکرێت
کۆمپانیای Melike Altinisik Archtects تورکی هەڵبژێردراوە بۆ بنیاتنانی Robot Science Museum کە مۆزەخانەیەکە تایبەتە بە زانستی ڕۆبۆتی لە کۆریای باشوور، بەڵام ئاماژەش بەوە دراوە کە بنیاتنانەکە بەشێکی بە بەکارهێنانی ئامێر و ڕۆبۆتی 3D پرینت کردن دەکرێت.
پڕۆژەکە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک و سەرنجڕاکێشانیانە. مۆزەخانەکە، بێجگە لە ڕۆبۆتیک، چەند زانستێکی تریش لەخۆدەگرێت وەک زیرەکی دەستکرد AI و VR.
بەڵام بەشە سەرنجڕاکێشەکە بنیاتنانەکەیە کە ڕۆبۆت تێیدا بەشداری دەکات، ئەمەش نیشاندەری پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاکەیە. بەمەش یەکەم کاری مۆزەخانەی ڕۆبۆتەکان دروستکردنی خۆیەتی.
ئامێر بەکاردێت بۆ دروستکردن و دانانی بەشە چەماوە دیزاینیەکانی بیناکە، پرینتەری 3Dیش بەکاردێت بۆ زەوی دەوروبەر، لەگەڵ ڕۆبۆتی فڕیودا بۆ ئاسایشی و چاودێری و کۆنتڕۆڵکردنی کاری ڕۆبۆتەکان.
ئەمە زۆر سەرسامکەرە، هەرچەندە مرۆڤیش کاری تێدا دەکات بەڵام لەگەڵ پێشچوونی پڕۆژەکە، کە پلانە 2022 تەواوبکرێت، زانیاری زیاتر بەردەست دەبێت.
سەرچاوە : Melike Altinisik Architects