براوەی خەڵاتی pritzker

2019 pritzker prize 17

Pritzker Prize، بە مەزنترین خەڵات دادەنرێت لە تەلارسازیدا و ئەوانەشی کە تا ئێستا وەریان گرتبێت لە کارەکەیاندا پێشکەوتوون، وەک Zaha Hadid. بەڵام ئەمساڵ تەلارسازی یابانی Arata Isozaki براوەبوو، بەمەش دێتە ڕیزی بەتواناکان.

لە دورگەی Kyushu لەدایکبووە و تەمەنی 12 ساڵ بووە لەو کاتەی هیرۆشیما و ناکازاکی ڕوویاندا لە جەنگی جیهانی دووەم، ئەمەش کاری لە ئەو و کارەکانی کرد. وەک خۆی دەڵێت: "دوای بۆمبەکە هەموو دەوروبەرم ڕووخاو بوو. نە بینا هەبوو، نە تەلارسازیی. لەو نەمانەیا بیرم دەکردەوە چۆن دیسان بنیاتبنێینەوە."

"بە زانینێکی تەواو لە مێژوو و تیۆری تەلارسازیدا لەگەڵ شێوازە جیاوازەکانی، ئیسۆزاکی بە هیچ شێوەیەک لەسەر نەریت و باو نەڕۆیشتووە. ئەو بەدوای تەلارسازیی بەواتا دەگەڕێت و هەمووکات نوێگەری دەکات،" دابەشکەرانی خەڵاتەکە ئەمەیان هەبوو بۆ وتن لەسەری.

سەرچاوە : Pritzker Prize

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە