بەرزترین تاڤگەی ناو بینا لە فڕۆکەخانەیەکدایە
پڕۆژەی فڕۆکەخانەی Jewel Changi وا لە تەواوبووندایە لە سینگاپۆر. پڕۆژەکە لەلایەن Safdie Architects و چەند کۆمپانیایەکی تر دروستدەکرێت و شوێنێکی زۆر خۆشتر دەبێت لە فڕۆکەخانەکانی تر بە پارک و دارستان لە ناویدا، تەنانەت بە بەرزترین تاڤگەی ناو-بیناوە.
فڕۆکەخانەکە، کە ڕووبەری 134,000 مەتر دووجایە، لە 17ی نیسان دەکرێتەوە و دەبێت بە شوێنێکی گرینگ لە سینگاپۆر.
سیستەمی تاڤگە سەرنجڕاکێشەکەی، بە ناوی Rain Vortex، هەمووکات لە بەکارهاتن دەبێت و سوود لە ئاوی بارانیش وەردەگرێت. شوێنەکەی دەکەوێتە دۆڵێک لە ناو دارستانی ناو فڕۆکەخانەکە، کە ناوچەی دانیشتن و پیاسەی تیایە لەگەڵ شەمەندەفەریش.
هەروەها فڕۆکەخانەکە Canopy Park لەخۆدەگرێت کە 14,000 مەتر دووجایە کە شوێنی سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرێت. ئەمە بێجگە لە ئوتێل و ڕێستۆرانتەکان و فرۆشگاکان.
سەرچاوە : Safdie Architects