دارستانی ستوونی لە ئەلبانیا
Stefano Boeri چەند خەڵاتێکی وەرگرت بۆ دارستانە ستوونیەکەی بنیاتنینا لە میلان، لەە دوای ئەوەش چەندێکی تری دروستکردووە لە دەوری جیهان لە چین و فەڕەنسا و سویسرا. ئەمجارەیان لە ئەلبانیا دارستانەکەی دروستدەکات و زیاتر لە 3,200 ڕووەک لەخۆدەگرێت.
دارستانی ستوونی شاری Tiranaی ئەلبانیا پلانی بۆ دانراوە وەک بەشێک لە کۆمەڵە پڕۆژەیەک لە ناوچەکە. بیناکە 21 نهۆم دەبێت و 4 نهۆمی ژێر زەمینیشی دەبێت. نهۆمەکانی خوارەوە تایبەت دەبن بە فرۆشگا و لە سەروو ئەوانیشەوە نهۆمەکان 105 ئەپارتمێنت لەخۆدەگرن.
دیزاینەکەی وەک دارستانە ستوونیەکانی ترە بە پەنجەرەی گەورە بۆ ئەپارتمێنتەکان. سەوزاییەکەش، بێگومان، زۆر زۆرن و 3200 ڕووەکی تێدا دەبێت لەگەڵ 145 درەخت. بە گشتیش، کۆمپانیاکە دەڵێت، 550 مەتر دووجا لە سەوزایی لەخۆدەگرن.
شارەکە گرینگیەکی تایبەتی هەیە لە ڕووی کەشەوە و بۆیەش کۆمپانیاکە هەڵیبژاردووە بۆ ئەم پڕۆژەیە کە لەنێوان2021 بۆ 2022 تەواودەکرێت.
سەرچاوە : Stefano Boeri Architetti