بەرزترین بینای تەختەیی لە جیهاندا
ڕێکخراوی CTBUH ڕایگەیاند کە تاوەری Mjostanerی نەرویجی بەرزترین بینای تەختەیی جیهانە و بەرزیەکەی دەگاتە 85.4 مەتر.
پڕۆژەکە 11,300م دووجا بڵاو دەکاتەوە بەسەر 18 نهۆمدا و لە ناوەوەشیدا ناوچەی نیشتەجێبوون، هۆتێل، ڕێستۆرانت، ئۆفیس، وە مەلەوانگە هەیە. ئەمەش هەمووی دەکەوێتە بەشێکی نەرویج بە ناوی Brumunddal. ئەم ناوچەیە، کە دەکەوێتە نزیک دەریاچەیەک، ناسراوە بە چڕی دارستانەکانی و بەرهەمی تەختەیی.
بەرزی ئەم بینایە لەوانەیە سەرنجڕاکێش نەبێت لەچاو باڵەخانەکانی تردا بەڵام لەناو بینایانەی کە لە تەختە دروستکراون پلەی یەکەمی بەرزی هەیە، ئەمەش کارێکی گەورە و قورسە بەو کەرەستەیە.
میۆستارنێت پلانی بۆ دانرابوو 81 مەتر بێت لە سەرەتادا بەڵام لەکۆتادا تیمەکە 4.4 مەتریان زیادکرد بە گۆیی کردنی لوتکەکەی. هەروەها ئەمە هێزی با کەمدەکاتەوە، تیمەکەش سەرنجی خستۆتە سەر ئەم بابەتە بە وەکارکردنی بەشی خوارەوە و سەرەوەی بیناکە لەبەرامبەر بادا.
سەرچاوە : Moelvyn