تازەکردنەوەی خانووەیەک و ژووری شاراوە
Austin Maynard Architects زۆر پڕۆژەی زیادکردنی جوان دەکات بۆ خانووەکان. Grant Houseیش کە یەکێکە لە کارە نوێیەکانیان، بریتیە لە تازەکردنەوەی خانوویەکی خێزانیی کۆن بە زیادکردنی ژوور، کە هەندێکیان شاراوەن، وە باشترکردنی خۆڕاگری.
Grant House دەکەوێتە مێلبۆرنی ئوستوڕالیا و یەک نهۆنی هەبووە بە دیزاینێکی کۆنی 1980کان. تەلارسازەکان بڕیاریاندا بینایەکی دوو نهۆمی بلکێنێت بە دواوەی بیناکە و ڕێی چوونە ژوورەوەی تازەش دابنێن.
بەشە کۆنەکەی ماڵەکە، کە ژووری نووستن و دانیشتن لەگەڵ تەوالێت و گەرماو، ئێستا بووە بە جێی کوڕە هەرزەکارەکەی ماڵەکە. ئەمە شوێنێکی بەسوود دەبێت بۆی تەنانەت کە گەورەش بوو. ئەوەش جێی سەرنجە کە لە سەقفی ژوورەکە دەرگایەک هەیە بۆ چوونە ناو ژوورێکی بچووکی شاراوە.
بینا نوێیە دوو نهۆمەکە کە زیادکراوە کراوە و ڕووناکە. بەشی سەرەوەی بە ژووری نووستنی ژن و مێردەکە و جێی خوێندنەوە و تەوالێت و گەرماو پڕکراوەتەوە. خوارەوەش ژووری دانیشتن و چێشتلێنان و نانخواردن لەخۆدەگرێت. شتێکی سەرسامکەری تر ژوورە شاراوەکەیە کە لە ژووری چێشتلێنانەکەوە بۆی دەچی، ئەمەش لەبەر ئەوەی قادرمەیەک بۆ ژێرزەمینێک جێی زۆر دەگرێت.
هەروەها لەم پڕۆژەیەدا زۆر هەوڵدراوە بۆ بەکارهێنانی چالاکانەی وزە. کەرەستەی کەم ئەرک بەکارهاتووە تا بکرێ لەگەڵ سوود وەرگرتن لە وزەی خۆر و ئاوی باران.
سەرچاوە : Austin Maynard Architects