خانووی بەلەمیی کارا و سەرنجڕاکێش
کۆمپانیای دانیمارکیی +31Architects بە نوێگەریەکی زۆرەوە کۆمەڵێک پلانی خانووی بەلەمیان دروستکردووە کە بە وزەی خۆر کاردەکەن. ئەم خانووانە سوودی ئەوەت پێدەبەخشن کە بتوانی لەو ماڵی خۆتدا بە ڕووبار و دەریاچەکاندا بڕۆیی، کە کۆمپانیاکە دەڵێت ویستی زۆری لەسەرە لەلایەن کڕیاران.
"هەمووی بە خەونی ئەوە دەسپێی کرد کە لەسەر ئاو بژیت و بە ئارەزووی خۆت بجوڵێیت لەناو خانوویەک کە زیان بە ژینگە ناگەیەنێت و بەتەواوی خۆی کاردەکات بە وزەی خۆر،" کۆمپانیاکە دەڵێت. بە ئەمانەوە و بەکارهێنانی ئاوی دەریاچەکە بە سیستەمی پاککردنەوەی بنیاتنراو، دەتوانین بڵێین هەموو هەموو ئامانجەکان بەدیهاتوون لەم پڕۆژەیەدا.
مۆدێلەکانی خانووەکە بە قەبارەی 15 تا 24م بەردەستن لەگەڵ گرتنی 10 تا 50 میوان. لە ڕووی ناوەکیشەوە زۆر گونجاون بە ڕووبەری 50 تا 125م دووجا، لەگەڵ 3 ژووری نووستن و ژووری دانیشتن و چێشتلێنان، تەوالێت و گەرماو و ساونا.
هەروەها خانووە بەلەمیەکان. پەنجەرەی زەوی تا سەقف لەخۆدەگرن بۆ زیادکردنی ڕووناکی سرووشتی و نیشاندانی دیمەنە ئارامکەرەکان.
لەگەڵ وەشدا کۆمپانیاکە پێی وایە کە ئەم پڕۆژانە هەنگاوێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو ناوچەکانی کە مەترسی ژێر ئاو چوونیان لەسەرە بەبێ ئەوەی زیان بە ژینگەکە بگات.
نرخەکانیش لە 602,663 دۆلاری لەخۆدەگرێت لەگەڵ 1,012,700 دۆلاری، ئەمەش بەبێ دەسکاریکردنی تایبەت کە دەتوانیت داوای بکەیت. هیواش دەخوازرێت کە پڕۆژەکان بەردەستبن لە کۆتایی 2019.
سەرچاوە : Designboom