باشترین کتێبخانەکانە ئەمەریکیەکانی ئەمساڵ
کتێبخانەیەک کە شەمەندەفەرێک بە ژێریدا دەڕوات، دانەیەکی تر کە گرینگی بە هاتنە ناوەوەی ڕووناکی دەدات، ئەمانە لە کتێبخانەکانە گرینگەکانی ئەمساڵن. ئەگەر کتێبخوێن بیت یاخود نا، ئەم پرۆژە هەڵبژێردراوانە لەلایەن ڕێكخراوی AIA و ALA شایەنی ستایشن.
وەک ساڵی پێشوو شەش براوەی خەڵاتە ئەمەریکیەکانی باشترین کتێبخانە هەبوو، دووان لە کەنەدا، چوار لە ئەمەریکا.
سەرنجڕاکێشترینان Calgary Central Libraryە، کە لە لایەن Snøhetta و Dialog بناتنراوە. ئەم کتێبخانەیە شوێنی خۆی گرتووە بە شێوە دەرەکە جیاوازەکەی کە شەشلایە و شارەزایی زۆر لە درووستکردنی لەسەر سکەی شەمەندەفەر، کە کاری زۆری ویست بۆ بێدەنگکردنی شوێنەکە.
The Louisville Free Public Library South Central Regional Library یەکێکی ترە لەو پرۆژانە و لەناو دارستانێکدا دروستکراوە. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی زۆری شووشە و گرنگیدانی زۆرە بە هاتنە ناوەوەی ڕووناکیە. هەروەها ژینگەدۆستی تێدا دیارە بە پاراستنی درەختەکانی دەوروبەر و کۆکردنەوە و بەڕێوەبردنی ئاوی باران و لافاو.
سەرچاوە : AIA