خانوویەکی بچووکی دانیمارکی
دواهەمین مۆدێلی خانووی کۆمپانیای Wind River Tiny Homes گرینگی دەدا بە دیمەن بەڵام ئەم پڕۆژەیەی بە ناوی Lykke، کە بە واتای دڵخۆشی دێت لە زمانی خۆیاندا، گرینگی بە ئیسراحەت کردن دەدات لە ناوەوە.
خانووەکە درێژی 7.3 مەتر دەبێت و وەک کۆمپانیاکە خۆی دەڵێت "نیوە جێگیرە" چونکە لە سەرەتادا لەسەر پشتی تڕێلە بوو (وەک خانووە بچووکەکانی تر) دواتر تایەکانی لێکرایەوە و چوارچێوەکە لە جێگا دانرا. لەبارەشیەوە دەڵێن: "ئەمەش نموونەیەکی باشی نیوەجێگیرکردنی خانووی بچووکە."
سەرەتا بە ژووری چێشتلێناندا دەچیتە نێو خانووەکە، کە تەپڵەکی کۆکراوە و کابینەی تیایە، لە تەنیشتیشیەوە ژووری دانیشتنە کە قەنەفەیەکی سیسەمیی لەخۆدەگرێت بۆ میوانان. هەروەها تەوالێت و گەرماو لەخۆدەگرێت. بە شێوەیەکی گشتیش خانووەکە شوێنی شتومەک هەڵگرتنی زۆری تێدایە.
سەرچاوە : Wind River Tiny Homes