ئوتێلی Muji لە تۆکیۆ
کۆمپانیای ناوماڵ و بنیاتنانی Muji سێیەم هۆتێلی خۆی کردەوە لە تۆکیۆ لە ناوچەی Ginza. هۆتێلەکە بە شەش نهۆمەکەیەوە 79 ژوور لەخۆدەگرێت بە دیزاینێکی سادە کە لەگەڵ بیری کۆمپانیاکەدا دەگونجێت.
79 ژوورەکەی هۆتێلی Ginza لە ڕووبەری 14م دووجا لەخۆدەگرن تا 52م دووجایی، هەر دانەیەکیشیان دیزاینی زیرەک و سادەی پڕ وردەکاریە و چەندەها خزمەتگوزاری لەخۆدەگرن.
هەروەها ژوورەکان بە جۆر ڕێکدەخرێن، لە جۆری A تا I هەیە کە لە ژووری بچووکی تاکیەوە ئەگرێتەوە (کە جۆری Aە) تا ژووری گەورەی پڕ تایبەتمەندی.
هۆتێلەکە، کە سەنتەرێکە بۆ کلتور و دیزاینی یابانی، چوار ڕێستۆرانت و دوو گەلەری و متێبخانەیەکی 500 کتێبی تێدایە.
نرخەکانیش بەندە لەسەر جۆرەکان و بە 133 دۆلاری ئەمەریکی بۆ یەک شەوی A دەسپێدەکات تا 500 دۆلار ئەمەریکی I.
سەرچاوە : Designboom