چاککردنەوەی کڵێسەی Notre-Dame دوای ئاگرەکە
دوای ئەو ئاگرە گەورەیەی کە زیانی بە کاسێدراڵی Notre-Dame de Paris گەیاند، وەزیری فەڕەنسا پلانی خپی ئاشکرا کرد بۆ کردنەوەی پێشبڕکێیەکی تەلارسازیی بۆ چاککردنەوەی منارەکەی
بەپێی BBC بەرپرسەکان پێیان وایە ئاگرەکە لە کاتی نوێکردنەوەی پەرستگاکەدا ڕووی داوە، ئەمەش وای کرد سەقفەکەی بسوتێ و منارەکەی بشکێ، گەرچی بناغە بەردییەکەی (کە دەگەڕێتەوە بۆ 850 ساڵ لەمەوبەر) و دوو تاوەرەکەی بەرگەیان گرت بەهۆی 400 ئاگرکوژێنەرەوەی ئازا.
سەرۆک وەزیرانی دەڵێت کە پێی خۆشە بە تەکنیکەکان و دەستی تەلارسازە مەزنەکانی ئەم سەردەمە دروستبکرێتەوە، وە Emmanuel Macron، سەرۆکی فەڕەنسا، ویستی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی کە جواتر لە پێشتر دروستبکرێتەوە لە ماوەی 5 ساڵدا.
هەرچەندەی پێبچێت، کارەکە پارەی زۆری تێدەچێت و بۆیەش حکومەتەکە پەیجێکی کۆمەکی تایبەت بە خۆیان داناوە بۆ پڕۆژەکە.
سەرچاوە : Twitter