باشترین بینا ژینگە دۆستەکانی ئەمەریکا لە 2019
دەزگای ئەمەریکی تەلارسازیی و ژینگە (COTE) براوەکانی پێشبڕکێی ئەمساڵی ئاشکرا کرد. لە براوەکاندا چەند نموونەیەکی تازەی تەلارسازیی ژینگەدۆستانە دەبینین لەلایەن شارەزا ئەمەریکیەکانەوە
وەک پێشبڕکێکانی پێشتر، ئەم پڕۆژانە بڕیاریان لەسەر دراوە کە دیزاینێکی نایابیان هەیە و لە ڕووی گرینگیان بە وزە و ژینگە چالاکن.
St. Patrick Cathedral یەکێکە لە پڕۆژە دیارەکان لەناو ئەم لیستەدا. ئەم پەرستگایە 9 ساڵ کاری لەسەرکرا بە تێچووی 177 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی.
تازەکردنەوەکەی ئەم بینا 138 ساڵیە بەشە کۆنبوەکانی چاککردەوە لەگەڵ گۆڕینی سیستەمی ئاو و فێنککردنەوە. بە هەموو هەوڵەکان لە سەدا 29ی وزەی بەکارهاتووی ساڵانە کەمکرایەوە .
قوتابخانەی Asilong لەلایەن BNIMەوە پڕۆژەیەکی سەرنجڕاکێشی ترە لە کینیا کە 320 قوتابی لەخۆدەگرێت. لەبەر ئەوەی ناوچەکە ئاوی کەمە، بیر هەڵکەندراوە تێیدا لەگەڵ پەمپی دەرهێنەر، ئاوی بارانیش کۆدەکرێتەوە بۆ ئاودێری و شوشتن. هەموو وزەیش لە خۆرەوە وەردەگیرێت و لە پاتریدا کۆدەکرێتەوە.
سەرچاوە : AIA