لەسەر سروشتی داگیرکاریی شێرماسی
شێرماسی جۆرێکە لە ماسی کە ئێستا کێشەی زۆری ناوەتەوە لە ناوچەکانی ئەمەریکا. پرسیارەکە ئەوەیە چۆن ڕاوچیەکی سادە بەم شێوەیە داگیرکار بووە لەو ناوچانەدا؟ زانکۆی North Carolina Sate لێکۆڵینەوەی بۆماوەیی کرد لەسەر ئەم ئاژەڵانە بۆ وەرگرتنی وەڵامەکە و چۆنیەتی کۆنتڕۆڵ کردنیان.
بەپێی توێژینەوەکان زیاتر لە ملیۆنێک شێرماسی لەناو زەریا ئەمەریکیەکاندا هەن و تەنها لە دەوری 1980 پەیدابوون، کە دیارە بەهۆی گواستنەوەی مرۆڤەکانەوە بووە.
لە ناوچەی پێشتری خۆی، شێرماسی ڕاوی دەکرد و ڕاودەکرا، بەڵام ئەمانەی دەوری ئەمەریکا دڕندە و برسین، دەشتوانن 30,000 گەرا دابنێن هەر 5 ڕۆژێک. گەورەترین کێشە ئەوەیە هەرچەندە نێچیری زۆرە، ڕاوکەر و دوژمنی سروشتی نییە لێرە.
جێی سەرنجیەشە کە بۆ پاراستنی ژینگەکە حکۆمەتەکان پشتگیری ڕاویان کردووە لەگەڵ خواردنیان لە ڕێستۆرانتەکان.
لێکۆڵینەوە بۆماوەییەکانیش، بێجگە لە شوێنی هاتنیان کە تایوانە، زانیاری زۆریان نەخستەپێش و دەبێت هەوڵی زیاتر بدرێت تا درەنگ نەبووە.
سەرچاوە : North Carolina State University