دیزاینێلی پڕ سەوزایی لەلایەن Callebaut
تەلارسازانی Vincent Callebaut پێشبڕکێیەکیان بردەوە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ناوچەی بانیویەکی مێژوویی و دەوروبەری، لە فەڕەنسا. ئەگەر کارەکانی پێشتری کۆمپانیاکەت بینیبێت دەزانیت کارەکە ژینگەدۆستیەکی زۆری تێدا دەبێت بە سەوزایی و وزەی خۆر و بەکارهێنانەوەی ئاوی باران.
لەم پڕۆژەیەدا، کە ناوی Foam of Wavesە، داوا کراوە هەندێک لە بینا کۆنەکانی ناوچەی بانییوەکە چاککبکرێنەوە و هەندێکیش بڕوخێندرێن بەڵام بەشە مێژوویە ڕۆمانیەکان بپارێزرێن.
سەرنجڕاکێشترین بەشی پڕۆژەکە زۆری سەوزایی دەبێت، لە بەلەکۆنەکان و سەقفەکاندا، کە دەهێڵێت سەوزە و میوە گەشەی پێبدرێت. هەموو ئەمەش لە دیزاینێکی شەپۆلیی بە کۆنکرێت یاخود تەختە.
لەم کارەدا 185 شووقە بە ناوی Sky Villas زیاد دەکرێت و سەوزایی تایبەت بە خۆیان دەبێت، ئەمەش بێجگە لە مۆڵ، ڕێستۆرانت، ئۆفیسی سەفەر، سەنتەری تەندروستی و قوتابخانە.
Foam of Waves، وەک پێشتر باسمان کرد گرینگیەکی زۆر دەدات بە Sustainability (کە واتای خۆڕاگری و پاراستنی ژینگەیە)، لەبەر ئەوە بەشی خۆی داخراوی تێدایە بۆ پاراستنی پلەی گەرمی ئاسوودە لە ناوەوە. هەروەها ئاوی باران کۆدەکرێتەوە و بەکاردێت بۆ ئاودێری، بێگومان وزەی خۆریش بەکاردەهێنرێت بۆ کارەبا و گەرمکردنی ئاو.
سەرچاوە : Vincent Callebaut Architectures