یاریگای جامی جیهانی FIFA 2022
یاریگایAl Wakrah لە قەتەر بنیاتنرا بۆ جامی جیهانی لەلایەن Zaha Hadid، لەم کارەشیاندا سودیان لە شێوەی جۆرێکی بەلەمی ناوچەکە بینیوە لە دیزاینەکەدا، هەروەها وا بنیاتنراوە گەرمیە زۆرەکەی ناوچەکە هەستی پێ نەکرێت لەناویدا.
Zaha Hadid Architects لەگەڵ Aecom بەکرێگیران بۆ دیزاینکردنی یاریگای قەتەر کە تایبەت دەبێت بە جامی جیهانی FIFA 2022. دیزاینەکەی وایلێدەکات لەکاتی پاڵەوانیەتیەکە 40,000
جێگای دانیشتنی هەبێت، وە نیوەی ئەوە لە کاتی ئاساییدا، بەڵام ڕەخنەشی وەرگرتووە لەسەر شێوەکەی
بەهەر حاڵێل بێت، بیناکە زۆر نایابە و شێوەی بەشەکانی سەرەوە و دەرەوەی بیرتدەهێنێتەوە بە بەلەمی dhow. هەروەها سەقفەکەی دەکرێت دابخرێت بەتەواوی لەبەر گەرمی و خۆر.
لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوەوەی یاریگاکە سیستەمێکی ساردکردەنەوەی پێشکەوتوو هەیە کە پلەی گەرمی لە نێوان 18 بۆ 20 پلەی سیلیزی دەهێڵێتەوە بە بەکارهێنانی سوڕکردی هەواکە و جوڵاندنی لەکاتی ساردکردنەوەدا. ئەمە بۆ پاراستنە لە دژی بایە گەرمەکان و کەشی ناوچەکە.
جێی سەرنجیشە کە چەند سەنتەرێکی دەرەکی بنیاتنراوە بۆ دابینکردنی چالاکی تر بۆ هاندەران.