کابینەیەک لەسەر ڕووبار بنیاتنرا لە ڕووسیا
تەلارسازانی ڕووسی BIO Architects کابینەی دروستکردووە لە ئاودا، ئێستاش لەسەر ئاو. Bridge House (خانووی پرد) ناوی بەخۆیەوەیەتی و وا دروستکراوە بەرگەی سەرمای وڵاتەکە بگرێت و لەسەر ڕووبارێک جێگیربێت.
پڕۆژەکە دەکەوێتە کێڵگەیەک لە ڕووسیا و دوای بینینی بیرۆکەی ئەوە هاتە پێش کە لەسەر ڕووبارێکی زەویەکە بێت. خانووەکە لە نزیک ناوچەکە بنیاتنرا و گوازرایەوە بۆ جێی خۆی.
لە ڕووی پێکهاتەوە بە زۆری تەختە بەکارهاتووە و شووشەش بە شێوەیەکی باش کاری پێ کراوە. هەروەها خانووەکە لە هەردوولا جێی هاتنە ناوەوەی هەیە بۆیە پێی دەڵێن خانووی پرد.
بە ڕووبەرە 150 مەتر دووجایەکەیەوە جێی ژوورێکی چێشتلێنان و نانخواردنی گەورە دەکاتەوە. ئەمە بێجگە لە ژوورە نووستنەکان و تەوالێتەکان.
جێی سەرنجیشە کە کۆمپانیاکە دەڵێت خانووەکە پێوستی بە گەرمکردنەوە نابێت لە پلەی ژێڕ 15ی سلیزیشدا، وە بۆ ژێر ئەو پلەیەشەوە سیستەمی گەرمکردنەوەی گازیی تێدایە.
سەرچاوە : BIO Architects