پەرستگایەکی نایاب چووە لیستی خەڵاتەوە
پەرستگایق باهای لە چیلی، ئەمەریکا، ناونووسکرا بۆ خەڵاتێکی تەلارسازیی کەنەدی بە نرخی 74,540 دۆلار، کە ئەمەش خەڵاتێکە ئەو بینایانە کۆدەکاتەوە کە گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی دەکەن، وە ناوی براوەکە مانگی 10 ئاشکرا ئەکرێ.
پەرستگاکە، کە لەلایەن Hariri Pontarini Architects نیاتنراوە، 10 هێکتار زەوی دەگرێتەوە و دەکەوێتە شاری سانتیاگۆ. ئەمە هەشتەمین و دواهەمین پەرستگای کیشوەریە بۆ ئاینی باهای
ئامانجی دیزاینەکە کراوەیی بوو چونکە کاری پێشوازی کردنە لە کۆمەڵەکان و کۆکردنەوەی هەموو مرۆڤەکان بەبێ جیاوازی ئاین. دیزاینەکە لەگەڵ ئامانجەکەیاندا بەجوانی ڕێککەوتووە، ئەمەش لەو 9 پارچەیەدا دەبینرێت کە وەک باڵ لە لوتکەی پەرستگاکەوە دێنە خوار بۆ نزیکی زەوی. ئەمە ڕێگەدەدات بە جوڵەی خەڵک و ڕووناکی لە 9 لاوە.
هەروەها ئەم نۆ باڵە لە شووشە دروستکراون کە زۆر ناسک دیارە بەڵام وا دیزاین کراوە بەرگەی کەشوهەوا و بومەلەرزەکانی ناوچەکە بگرێت.
پەرستگاکە لەوەتەی کراوەتەوە لە 2016 1.4 ملیۆن سەردەنکەری بۆ هاتووە و کۆتایی حەفتەکان 36,000 کەس تیایدا دەگەڕێن.
سەرچوە : RAIC