پەنجەرە داخەری میکانیکی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕووناکی و دیمەن
MATA Architects لە نێو کارەکانیاندا پەرەیاندا بە تەکنەلۆجیایەکی تایبەتیان کە کۆنتڕۆڵی ڕووناکی هاتووە ناوە و ڕێژەی پاراستنی بیناکە دەکات لە هەمانکاتدا. ئەم سیستەمە دەستییەش لەم پڕۆژەیەدا نیشاندراوە.
کۆمپانیاکە دەڵێت : "پڕۆژەکە لە ناوچەیەکی چڕی ڵەندەن بنیاتنراوە و بیناکانی تر زۆر لێوەی نزیکن، بۆیەش سیستەمەکەمان کە زیاد دەکرێت بۆ سەر بیناکە بە گونجاو دانانرێت بەڵام ویستی ئێمە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕووناکی هاتووەناوە و دەرخستنی دیمەنەکان وای لێکردین گرینگی بدەین بە ئاوپەنجەرەکان و سیستەمەکەمان دانا کە ڕووناکی و سێبەر و پاراستن و ئاسایش دەدات بە بیناکە.
پڕۆژەکە ناوی (Black Box)ە و، بە پەنجەرە ڕەشەکانی و سەقفە سەوزەکەی، لە سکۆتلەندا بنیاتنرا پێش گواستنەوەی. لە ناوەوە دانیشتوان چەند کۆنتڕۆڵێک بەکاردێنن کە دەستکاری بەرگی پەنجەرەکان دەکات بەپێی پێداویستیەکانیان.
هەروەها هەرچەندە شوێنەکە ئۆفیسە (وە ماڵەوەییە)، تەوالێت و هەندێک پێداویستی مانەوەش لەخۆدەگرێت بۆ کاتی مانەوە و نووستن.
سەرچاوە : MATA Architects