دیزاینەری فرۆشگای ئاپڵ پلانی دیزاینی شووشەیی هەیە بۆ Notre-Dame
دوای ئەو ئاگرەی کە زیانی گەیاند بە Notre-Dame، سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا پلانی ڕاگەیاند بۆ پێشبڕکێیەکی تەلارسازیی بۆ دووبارە دیزاین کردنەوەی شوێنەکە بە باشترین شێوە. پێشتر باسی پێشنیارێکمان کردبوو، ئێستاشEight Inc. نیشان دەدەین کە پلانی هەیە کارەکە بە شووشە بکات.
Eight Inc. پێشنیار دەکات سەقف و سپایەرەکەی، کە زیانیان پێگەیشتووە، چاک بکاتەوە بەڵام بە شووشە. هەروەها دەڵێن هەموو دیکۆراتەکان دروست دەکرێتەوە بە پەیکەرەکانیشەوە وە لە شەودا دەدرەوشێتەوە و دیمەنێکی جوانی پێدەبەخشێت.
ئەم کۆمپانیایە، کە فرۆشگاکانی ئەپڵیشی دیزاین کردووە، دەیەوێت ڕاگر دانەنێت بۆ پەرەدان بە شەفافیەت، ئەوەش کێشە نابێت چونکە دەیانەوێت شووشەی بەهێز و خۆڕاگر بەکاربێنن کە زیانی پێناگات بە بەرد تێگرتن و ئەو بابەتانە. بەڵام کێشە لە کێش و نرخ و رێگەپێداندا دەبێت.
لە ڕووی ڕێگەپێدانەوە شتەکان باش دەرناکەون، چونکە ئەوەنەی بزانین پلان نییە بۆ بنیاتنانی ئەم پڕۆژەیە، ئەگەریش بیانەوێت هێشتا کەس نازانێت نۆتردام چۆن دەردەچێت. هەروەها کێشەش هەیە لەنێوان حوکمەتی وڵاتەکە لەسەر ئەوەی کە ئایا ئەبێت دیزاینی تازە بکرێت یاخود ڕێک وەکو خۆی دروست بکرێتەوە. لە حاڵەتی دووەمدا ئەم پلانە شووشەییە بە هیچ ناگات.
سەرچاوە : Eight Inc