کابینەی Ayfraym
بنیاتنەرانی خانووی بچووک Everywhere ئێستا کابینەی چێوە A پێشکەش دەکەن بەناوی Ayfraym. شێوازی فرۆشتنەکەی بە دوو نرخە. جۆرێک کە تیایدا تەنها پلانەکان دەکڕیت لەگەڵ چەند بەشێک، جۆرەکەی تریش بەکرێ گرتنی کۆمپانیاکەیە بۆ بنیاتنانی بە 252,000 دۆلار.
بیرۆکەی کابینەکە لەبەر ئەوە هات کە دامەزرێنەرێکی کۆمپانیاکە سەرسام بوو بە کابینەیەک کە باپیری دروستی کردبوو. دوای لێکۆڵینەوە لە جۆرەکانی کابینە، بڕیاری دا دانەیەک بنیاتبنێت.
بە نرخە بەرزەکەیەوە فراوان و کوالێتی بەرزترە لە زۆربەی چێوە Aەکان. ڕووبەری گشتی دەگاتە 146 مەتر دووجا و 3 ژووری نووستن لەخۆدەگرێت، دوو تەوالێت و ژووری چێشتلێنان و دانیشتنیش. هەروەها سیستەمی گەرمکردنەوە و ساردکردنەوە دەگرێتە خۆی.
هەرچەندە زانیاری لەسەر ئەوە نییە کە ئایا خانووەکە بە سەربەخۆیی کار دەکات، بەڵام قورس نابێت تەوالێتی تایبەت لەگەڵ پارچەی وزە-خۆریی دابنرێت.
سەرچاوە : Everywhere