شەمەندەفەری سعودیا گەرما نازانێت

foster partners haramain rail 4

دوای نزیکەی 10 ساڵ لە دوای وەرگرتنی پڕۆژەکە، کۆمپانیای بەڕیتانی Foster + Partners لە کۆتادا تۆڕێکی شەمەندەفەریی تەواەکرد لە سعودیا. ئەم پڕۆژەیە هۆیەکی گواستنەوەی خێرا دابین دەکات لە نێوان چوا شاردا و وا دیزاین کراوە سەرنشینەکان بە ئاسوودەیی بهێڵێتەوە ئەگەر لە گەرمای هاوینیشدا بێت.

Haramain High-Speed Rail system درێژی 450 کیلۆمەترە و خێرایی شەمەندەفەرەکانی 300 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، وە هەر چوار شاری مەککە، مەدینە، جەدە و KAEC بەیەک دەگەیەنێت. هەروەها دیزاینەکەی لەسەر شێوازی نەریتیی ناوچەکە کراوە و گرینگی بە سێبەر دراوە و بچووککردەنەوەی ناوچەی هاتنە ناوەوەی ڕووناکی.

وەک کۆمپانیاکە دەڵێت: "وێستگەکان دیزاین کراون لەسەر بنەمای کەمکردنەوەی پلەی گەرمی هەستپێکراو. لە دەرەوەی وێستگەکە تا ناوەوە بەرەبەرە گەرمی کەمدەکاتەوە بەبێ سیستەمێکی ساردکردنەوە. ئەوەش دەردەکەوێت لەوەی کە لە ناوەوە پلەی گەرمی 28ی سیلیزیە، لە کاتێکدا 55 پلەی سیلیزی لە ناوچەکە تۆمار دەکرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا وێستگەکان بە شێوەیەکی مۆدولار بنیاتنراون بۆ ئەوەی دابەشکردنی پارچە لەنێوانیان بکرێت و بنیاتنان ئاسانتر بکات.

سەرچاوە : Foster + Partners

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە