کۆکردنەوەی وزە لە ڕووبارەوە
Fundamental Architects پلان دادەنێن بینایەکی بەرزی جیاواز دروستبکەن بە پڕۆژەی Tower of the Sun. دیزاینە نایابەکە بە شێوەیەکی بازنەیی لە ناوەندەکەیەوە دەستپێدەکات و تەکنەلۆجیای بەردەوامیی زۆر لەخۆدەگرێت و وزەش لەو ڕووبارە وەردەگرێت کە لە سەری بووە بە پرد.
ئەگەر بنیاتبنرێ، کە ئەوەش دڵنیایی لەسەر نییە، پڕۆژەکە 121 مەتر بەرز دەبێت و وەک پرد دەبێت لەسەر ڕووباری Ishim لە کازاخستان. وە ڕووبەرە گشتیەکەی، کە 75,000 مەتر دووجایە، بە جێی نیشتەجیبوون، ئۆفیس، هۆتێل و بەشی فرۆشیاریی داگیر کراوە.
کۆمپانیاکە دەڵێت بیرۆکە و هێماکانی کلتوری کازاخیی و نەریتەکانیان بە قووڵی تێکەڵکراون لەگەڵ پڕۆژەکە. وەک نمونەیەکیش، ناوەندە بازنەییەکەی بیناکە کە نیشانەیە بۆ خۆر و ئاشتی و یەکگرتن، کە ئەمانەش زۆر گرینگن لە کلتوری کازاخدا.
هەروەها سەرنج دەخەنە سەر ئەوەی کە پڕۆژەکە وزەی پێویستی لە سفر نزیک دەبێت چونکە هێزی ئاو بەکاردێت لە ڕووبارەکەی ژێر بیناکە، ئەمەش بەبێ بەنداو تەکنەلۆجیای هایدرۆلیکی بەکاردەهێنێت.
سەرچاوە : Fundamental Architects