تاوەرێکی فەڕەنسی شێوە درەختی
ڕووباری لێز لە فەڕەنسا پێشوازی لە بینایەکی تر دەکات لە کەنارەکانی، بە ناوی L'Arbre Blanc. ئەم تاوەرە لە 17 نهۆم پێکهاتووە وجێی نیشتەجێبوونی زۆر دابین دەکات لە ناوەوەی، لەگەڵ چەند دیمەنێکی سەرنجڕاکێش لە دەرەوەی.
پڕۆژەکە لە کارکردنی چەند تیمێکی نێودەوڵەتی دەستپێیکردووە و شێوەیەکی بازنەیی هەیە، هەروەها ناوی بەخۆیەوەیەتی چۆنکە L'Arbre Blanc لە فەڕەنسیدا واتا درەختی سپی، بەڵەکۆنەکانیش وەک لقی دار هاتوونەتە دەرەوە.
پازدە لە حەڤدە نهۆمەکەی تاوەرەکە بەخشراوە بە شووقەکانی کە ژمارەیان 110 دانەیە. نهۆمەکەی خوارەوە تایبەتە بە ڕێستۆرانت و گەلەری و ئۆفیس، سەرەوەش دیمەنێکی پارانۆمایی لەگەڵ بارێکدا لەخۆدەگرێت.
سەرچاوە : Nicolas Laisne Architectes