BMW داهاتووی ئۆمۆبێلەکان نیشان دەدات
کۆمپانیاکانی تایبەت بە ئۆتۆمۆبێل ئێستا سەرنج دەخەنە سەر سیارەی خۆ-لێخوڕیو، بەڵام BMW بە ئاڕاستەیەکی تردا دەڕوات بە بیرۆکەی Vision M Next، وە داهاتوویەکی تر نیشان دەدات بەوانەی کە حەزدەکەن کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمۆبێلەکیان لەژێر دەستی خۆیاندا بمێنێت.
کۆمپانیاکە هەڵبژاردنێک دەبینێت لە داهاتووی ئۆتۆمۆبێلدا، لێبخوڕی یان لێخوڕاو بیت؟ ئەم بیرۆکەی ئۆتۆمۆبێلە تازەیەش یەکەم هەڵدەبژێرێت.
بەبێ گرینگیدان بە تەکنەلۆجیای ژینگە خوێندنەو زیرەکی خودکارانەی تایبەت بە ئۆتۆمۆبێلەکە، ئەم بیرۆکەیە سەرنج دەخاتە سەر یارمەتیدانی شۆفێر.
ئەم پڕۆسەیە پێش چوونە ناوەوەش دەستپێدەکات، چونکە ئۆتۆمۆبێلەکە ڕووخساری شۆفێرەکە دەناسێتەوە و دەرگاکان دەکاتەوە و پێشەوازی لێدەکات بەرەو دیزاینێکی سادە و داشبڵێکی بەتاڵ لە زانیاری، بەڵکو جامە چەماوەکەی پێشەوە، کە ناویان ناوە Boost Pod، زانیاریەکان دەردەخات وەک شاشەیەکی زیرەک و بەپێی پێویستی شۆفێر دەگۆڕێت.
سەرچوە : BMW