بەرزترین بینای دروستکراو لە پارچەی ئامادەکراو لە لەندەن
لەم دواییانەدا ڕێگادرا بە بنیاتنانی بینایەکی ئۆفیسی دروستکراو لە پارچەی گوازراوە لە لەندەن. ئەگەر کارەکان بەپێی پلان بڕوات 26 مەتر بەرز دەبێتەوە و دەبێت بە بەرزترین بینای جیهان لە جۆری خۆی (Container-based).
پڕۆژە پێشتر-ئامادەکراوەکە ناوی 118 VR دەبێت و لە شەقامی ڤالانس بنیات دەنرێت بە 9 نهۆمەوە و سەقفەکەی لەوحی وزە-خۆری لەسەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی سەرفبونی وزە.
Patalab Architecture, کە بنیاتنەرانی پڕۆژەکەن، ئامانجیان ئەوەیە شێوەیەکی گونجاو بدەن بە پارچەکان (کە هەر یەکیان وەک ژوورێکی ئامادەکراو وایە) بۆیە هەموویان کاری شووشە و بەڵەکۆنەی لەیەکچوویان دەبێت. هەروەها ئەم پارچانە تا 9 دانە لەسەر یەک دادەنرێن و بە پۆڵا ڕاگرییان بۆ دەکرێت.
لەبەر ئەوەی مەرجێکی مۆڵەتی بنیاتنانەکە بڕوانامەیەکی ژینگەدۆستی و خۆڕاگری بوو، کۆمپانیاکە کاری زۆری لەسەر کردووە و هەموو پێکهاتەکەی دووبارە بەکارهاتوو دەبێت، ئەمە بێجگە لە وردەکاریەکانی دیکە. لەگەڵ ئەمەشدا شێوازی بنیاتنانەکە ڕێگا بە گۆڕانکاری دەدات و زیاتریش بەردەستە و هەرزانترە چونکە پارچەکان لەوێ بنیاتنانرێن بەڵکو دەگوازرێنەوە بەجیا.