ئوتێلی کابینەیی لە دارستاندا
تەلارسازی بەرلینیی Sigurd Larsen یەکەمین کابینەی تەواوکرد لەو کۆمەڵەیەی کە وەک ئوتێلێک بنیاتیان دەنێت لە دارستانێکی دانیمارک. ئوتێلی Lovtag نیشتەجێبوانی بەرز دەکاتەوە بۆ لای درەختەکان و دیمەنی جوانیان پێ نیشان دەدات.
کابینەکان ژمارەیان 9 دانە دەبێت و لەسەر گردێک بنیات دەنرێن لەناو دارستانێکی پڕ سەوزایی. لە بنیاتنایشیدا درەختی ئەو ناوچەیە بەکارهاتووە بۆ دابینکردنی تەختە، ئەمەش وادەکات کە سیمایەکی گونجاوی هەبێت لەگەڵ دەوروبەرەکەی.
گرینگیدان بە دارستانەکە و گونجان لەگەڵیدا تەنها لە دەرەوە نییە، بەڵکو هەموو کابینەیەک لە دەوری درەختێک دروستکراوە کە لە زەویەکەیەوە دێتە ناو کابینەکە و لە سەقفەکەیەوە دەچێتە دەر. ئەم دیزاینە پەیوەندیەکی تایبەت نیشان دەدات لەگەڵ سروشت.
لە ڕووی دیزاینی گشتییەوە، کۆمپانیاکە گرینگی داوە بە سادەیی. هەروەها لە هەر کابینەیەک 4 جێی نووستن هەیە، بێجگە لە ژووری چێشتلێنان و گەرماوێکی دەرەکی و دیمەنی پانۆرامایی دەوروبەرەکە.
سارچاوە : Sigurd Larsen