بەهێزترین ئۆتۆمۆبێلی جیهان بە هێزی 2000 ئەسپەوە
تا ئەمڕۆ ئەو ئۆتۆمبێلەی کە زیاترین هێزی دەردەکرد لە جیهاندا Rimac C_2ی کارەبایی بوو بە هێزی 1914 ئەسپ. ئێستا، کۆمپانیای Lotusی بەڕیتانی ئۆتۆمۆبێلێکی بەتوانا پێشکەش دەکات بە هێزی 2000 ئەسپ و دەیخاتە پلەی یەکەم.
Evija ئەو ئۆتۆمۆبێلەیە کە لە یەک تایەیدا هێزێکی هەیە زیاتر لە هەر ئۆتۆمۆبێلێکی تر کە کۆمپانیاکە بنیاتی نابێت. بە پاڵپشتی سەرپەرشتیار و خاوەنانی تازەیان، لۆتوس بڕیاریدا توانای ئۆتۆمۆبێلی پێشبڕکێ لەگەڵ هێزی ترسناکی ئۆتۆمۆبێلی کارەبایی بەیەکەوە بنێت و توانایەکی نەبەزێنراو نیشان بدات.
هێزی دووهەزار ئەسپ ئاستێکە کە قورسە بیری لێبکرێتەوە. زۆربەی خەڵک لە ژیانیاندا ناتوانن ئۆتۆمۆبێلێک لێبخوڕن بە یەک لەسەر چواری ئەو هێزە. لەبەرئەوەی کارەباییە لەوەش بەهێزتر دەردەکەوێت.
Williams Advanced Engineering لە پڕۆژەکەدایە و کار لەسەر پاتریەکە دەکات کە توانای دەردانی 2000 کیلۆواتی هەیە، لەگەڵ توانای شەحنکردنەوەی 800 کیلۆوات (کە هێشتا هیچ شەحن کەرەوەیەکیش نەگەیشتۆتە ئەو ڕێژەیە). ئەمە ڕێگا دەدات بۆ نزیکەی 400 کیلۆمەتر شۆفێری بکرێت بەبێ خەمی پاتری).
هێشتا تاقیکردنەوەی لەسەر نەکراوە، بۆیەش دڵنیایی نییە بەڵان پێشبینی دەکرێت بە 3 چرکە بتگەیەنێتە خێرایی 100 کیلۆمەتر، هەروەها بۆ 300 کیلۆمەتر لە 9 چرکەدا. هەروەها تا خێرایی 320 کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا دەڕوات.
سەرچاوە : Lotus